زۆرێک لە حاڵەتەکانی ماندوێتی
و بێتاقەتی درێژخایەن بەهۆی فشار و نەخەوتنی پێویست و خراپی خۆراک و هۆکارەکانی تری
شێوازی ژیانەوەیە.
لە ماڵپەڕی "NHS" بابەتێک بڵاوکراوەتەوە،
تیایدا هاتووە ئەگەر هەستت کرد بەدەست ماندوێتییەوە دەناڵێنیت، کە ماندوێتییەکی درێژخایەنە
و بە پشوودان و خەوتن رزگارت نابێت لێی، لەوانەیە تووشی حاڵەتێکی تەندروستی
بووبیت، رەنگە ئەم رێگەیانە یارمەتیت بدەن:
١. خواردن یەکێکە لە
رێگە سەرەکییەکان، نان خواردن لە کاتی بێ تاقەتی و ماندوێتیدا رێگەیەکی باشە بۆ ئەوەی
وزەت بە درێژایی رۆژ بەردەوام بێت، بۆ نموونە هەر سێ بۆ چوار کاتژمێر جارێک ژەمە
ئاساییەکان و خواردنی کەم و تەندروست بخۆیت، نەک کەمتر ژەمێکی گەورە بخۆیت.
٢. زیاتر بجوڵێ، وەرزشکردن
لە راستیدا بەشێوەی بەردەوام وا دەکات کەمتر هەست بە ماندوێتی بکەیت، بۆیە وزەی زیاترت
دەست دەکەوێت، تەنانەت پیاسەیەکی ١٥ خولەکیی دەتوانێت وزەت پێبدات.
٣. کێشت داببەزێنە بۆ
بەدەستهێنانی وزە ئەگەر جەستەت کێشی زیادە، هەروەها کێشی زیادە فشاری زیاتر دەخاتە
سەر دڵت، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوونت، بۆیە کێشت داببەزێنە و هەست بە وزەی زۆر زیاتر
دەکەیت.
٤. بە باشی بخەوە، زۆر
کەس ئەو خەوتنە بەسوودە بەدەست ناهێنن کە پێویستیانە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ بە
ئاگا بمێننەوە، بۆیە کاتەکانی خەوتنت بە باشی و بە رێکی دابنێ.
٥. خواردنە کحولییەکان
یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی ماندوێتی و بێتاقەتی، تەنانەت ئەگەر خەوێکی ١٠ کاتژمێریش
بخەویت، بۆ رۆژی دواتر هەست بە ماندوێتییەکی زۆر دەکەیت.
٦. خواردنەوەی ئاو لە
بیر مەکە، چونکە لە کاتی وشکبوونەوەشدا هەست بەو ماندوێتییە دەکەیت، بۆیە دەبێت
ئاگاداری ئاو خواردنەوەی رۆژانەت بیت.