شێوازی ئامادەکردنی مرەبای گێزەر

AM:11:30:20/02/2024

3932 جار خوێندراوەتەوە

مرەبای گێزەر یەکێکە لە مرەبا تایبەتەکان، کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات، بە شێوازێکی زۆر ئاسان ئامادە دەکرێت.

یەک كیلۆ گێزه‌ر

چوار په‌رداخ شه‌كر

دوو داری دارچینی

ئاوی نیو لیمۆ

چوار په‌رداخ ئاو

سێ ده‌نک هێل

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا گێزه‌ره‌كه‌ بده‌ له‌ڕه‌نده‌ و بیکەرە سەر ئاگر و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر ئاگر بێت.

دواتر شه‌كر و ئاوەکەی تێبکە با بکوڵێت، پاشان تەواوی کەرەستەکانی دیکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایبنێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، لەدوای خەستبوونەوەی لەسەرئاگر دایبنێ با سارد بێتەوە، لە کۆتاییدا پێشکەشی بکە.

A.A