کۆمپانیای ئەپڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا
ئایفۆن ١٦ بخاتە بازاڕەوە بەڵام دزەپێکردنی زۆر لەبارەی مۆبایلەکەوە لە ئێستاوە دەرچووە،
لە پێکهاتەی ئایفۆن ١٦دا بەپێی زانیارییەکان، نوێکردنەوە سەرەکییەکان لە دیزاینی
چاوی کامێرای مۆبایلەکەدا خۆیان دەبیننەوە.
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ماجین بو، ئایفۆن ١٦ پرۆی
نوێ دیزاینێکی نوێی بۆ کامێرا دەبێت، ماجین لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نوسیویەتی
"بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی توانیم بەدەستی بهێنم وا دیارە ئایفۆن ١٦ پرۆی
نوێ دیزاینێکی نوێی بۆ چاوی کامێرا دەبێت، ئەمەش دەبێت زۆر هاوشێوەی ئەو شتە بێت کە
ئەپڵ لە ئێستادا تاقیدەکاتەوە".

ئەکاونتی ئەپڵ هاب لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی،
"بەپێی زانیارییەکان ئەپڵ ئەم دیزاینە نوێیەی کامێرا بۆ ئایفۆن ١٦ پرۆ تاقیدەکاتەوە".
لە کاتێکدا بە فەرمی لەلایەن کۆمپانیای دروستکەری ئایفۆنەوە
پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا دیزاینی کامێراکانیان دەگۆڕن یان نا، بەڵام بەکارهێنەرانی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تەواوی رەتیان کردووەتەوە و رەخنەیەکی زۆر لەو دیزاینە نوێیەی
کامێرای ئایفۆن ١٦ گیرا.
H.Y