ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە

PM:02:55:18/02/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە چین بە تێچووی ٢١٠ ملیۆن یوان کە یەکسانە بە ٣٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " toutiao.com"ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ٢١٠ ملیۆن یوان کە یەکسانە بە ٣٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچووە، ئاهەنگەکە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیال میدیاکاندا دروستکردووە بە شێوەیەک بەشێکی زۆری خەڵکی دژەیەتیان دەکرد، بەڵام لە هەمان کاتدا لەلای زۆرێک ئاهەنگێکی سەرنجراکێش بووە.

ئەو وێنانەی کە لە سۆشیال میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە دەردەکەوێت بووکەکە بە نزیکەی ١٠٠ ملوانکەی ئاڵتونی زۆر قورسی لە ملدایە، تا ئەو ڕادەیەیی بە روونی بارگرانی ئەو کێشە قورسەی ئاڵتونەکان لەسەر بوکەکە دیارە.

میوان و کەسە نزیکەکانی بووک و زاواکە جلوبەرگی سووری سەرنجڕاکێشیان لەبەردا بووە و گروپێکی تایبەتی سەماکردن بۆ ئەنجامدانی سەمای کۆن بانگهێشت کرابوون.

گرانترین جۆری خواردنەکان لە ئاهەنگەکەدا پێشکەش بە میوانەکان کرابوون، هەروەها خواردنەوە تایبەت و گرانەکان لەسەر مێزی میوانەکان داندرابوون، کە بەهای ١.٥ بوو ملیۆن یوان کە یەکسانە بە ٢١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

یەکێک لە بانگهێشتکراوەکان کە ڤیدیۆ هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت " هەست دەکەم وەک ئەوەی بە کاتدا گەشتم کردبێت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری خێزانێکی ئاغای دەوڵەمەند لە سەردەمێکی کۆندا"

بەپێی زانیارییەکان زاواکە کوڕی زەڕەنگەرێکی بەناوبانگی چینە و بووکەکەش کچی بازرگانەکان.
A.A