هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسی بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی
ڤیدیۆکلیپ بە ناوی "ئاوەدان مەهاباد" بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی کۆنی
خۆیەتی و نوێی کردووەتەوە.
بەرهەمەکە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆرە و کاری میکس و
ماسترینگی لەلایەن بابەکەوە بۆ کراوە.
عەزیز وەیسی له
ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لەڕێگەی
بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەریی پەیداکرد، چەندین کلیپ و
ئەلبومی هەیە و لەسەر ییتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.