مەخلەمە یەکێكە
لە باوترین خواردنەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی
خواردنی دەکەن و دەتوانن وەك ژەمێکی سووك یان سەرەکی ئامادەی بکەن و چێژی لێ ببینن.
کەرەستەکان:
- زەیتی
رووەکی
- چارەکێک
گۆشتی قیمە
- چوار
هێلکە
- دوو
دەنك پەتاتەی کوڵاو
- دوو
پیازی وردکراو
- دوو
تەماتەی وردکراو
- نیو
کوپ مەعدەنوسی وردکراو
- خوێ
و بیبەری رەش و زەردەچەوە
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
زەیتە
رووەکییەکە لەناو تاوەکەیدا گەرم بکە و پیازەکەی تێبکە و سووری بکەرەوە، ئینجا گۆشتەکەی
تێبکە و لەناویدا دایبنێ تا پێدەگات.
دواتر پەتاتە
کوڵاوەکەی تێبکە کە لەت لەت کراوە لەگەڵ تەماتە و مەعدەنوسەکەدا، هەموویان تێکەڵ
بکە و بەهاراتەکان بکە بەسەریاندا، تێکەڵی بکە تا هەمنووی تام دەگرێت.
لە کۆتاییدا
هێلکەکان بکە بسەریدا و لەسەر ئاگرێکی کز بەجێی بهێڵە تا پێدەگات و پێشکەشی بکە.
H.Y