هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئۆژین نەوزاد نوێترین
بەرهەمی خۆی بە ناوی " عەجەب" بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام ئاماژە بە نوێترین گۆرانی خۆی دەکات و دەنووسێت " نوێترین بەرهەمی
من بە ناوی (عەجەب) لە ٢٨ ی ٢بڵاو دەبێتەوە کاتژمێر (٨) ی شەو لە یوتوبی چەناڵی خۆم،
سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە عەجەبتان کرد دڵنیام شایەنی چاوەڕوانییەکانتان دەبێت
بە دڵ پێشکەشتان بێت"
بەرهەمەکە لە نووسینی بەختیار ئەفکانە و کاری
میلۆدی لەلایەن فەرزاد فەرجییەوە بۆ ئەنجامدراوە.
ئۆژین نەوزاد یەکێکە لە هونەرمەندە میللیەکان کە
ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی وتن و بەند بێژی کردووە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە،
لەگەڵ ئەوەشدا کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.
A.A