پیتزا بەچەندین جۆر و
چەندین رێگا دروست دەکرێت، بەڵام ئاسانترین رێگا بۆ درووست‌کردنی لەم کەرەستانە پێکدێت.
پێویستیه‌كانی سه‌ر پیتزاكه:
ته‌ماته
پیاز
زه‌یتون
په‌نیر
بیبه‌ری ره‌نگاو ره‌نگ
قارچک
گۆشتی مریشک
گۆشتی حه‌یوان
قیمه
شێوازی ئاماده‌كردنی سۆسه‌كه:
كه‌مێک رۆن له‌گه‌ڵ پیازێكی
بچووک سوور بکەرەوە، ته‌ماته‌كه له ره‌نده بدە و پێسته‌كه‌ی لاببە و بیكه‌ره رۆن
و پیازه‌كه‌و داوده‌رمان و خوێ و دۆشاوه‌كه‌ی تێبكه، کە سووربوویه‌وه كه‌مێک ئاوی
تێبكه باخه‌ست بێته‌وه.
شێوازی ئاماده‌كردنەکەی:
هه‌ویره‌كه بکە بە پێنج
گونک و پانی بکەرەوە، پاشان به‌چه‌تاڵ كونی بكه.
سۆسه‌كه بکە به‌سه‌ر
هه‌ویره‌كه‌دا و به‌جوانی بڵاویبکهرەوە.
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه
ئاماده‌و كردووه به‌پێی ئاره‌زوو بیخەرە سه‌ر هه‌ویره‌كه.
په‌نیری له‌ڕنه دراو بکە
به‌سه‌ریدا و دواتر بیخەرە ناو فڕن هەتا ده‌برژێت، پاشان پێشکەشی بکە.
S.A