لەرزینی دەست
زۆر کات بۆ چەند بارودۆخێکی ئاسای جەستە دەگەڕێتەوە، پەیوەندی بە نەخۆشییەکی دیاریکراوەوە
نییە، رەنگە بەهۆی ماندووییەتی زۆرەوە یاخود بەکارهێنانی دەرمانەوە بێت.
ماڵپەڕی "
الطبي " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی لەرزینی دەستەکان کردووە،
بریتین لە:
١.فشار و
دڵەڕاوکێ: زۆرکات دەستەکان تووشی لەرزین دەبن بەهۆی فشار یان بیرکردنەوەی زۆر کە
دەبنە هۆی دەردانی بڕێکی زۆر هۆڕمۆنی ئەدریناڵ و بەم شێوەیەش خوێنێکی زۆر بەخێرای بە
دەمارەکاندا دەڕۆن.
٢. جەڵتەی مێشک:
ئەگەر دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت، جەڵتەی مێشک لەوانەیە زیانێکی هەمیشەیی لێبکەوێتەوە،
لە هەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی لەرزین لە دەستدا بەپێی شوێنی تووشبوو.
٣. هەستکردن بە
برسییەتی: بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاستی گلوکۆز لە جەستەدا، دەبێتە هۆی لەرزینی
دەستەکان.
٤. وازهێنان لە
خواردنەوەی کحول: دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارەکانی لەرزینی دەست لە پیاوان یان
ئافرەتان، بەو پێیەی ئەو کەسانە تووشی نیشانەکانی
کشانەوە دەبن کاتێک واز لە خواردنەوەی کحولی دەهێنن، وەک لەرزینی دەست، خەونبینینی
زۆر و ئارەقکردنەوە، لە هەندێک بارودۆخدا رەنگە بەردەوام بێت بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر.
S.A