ماسی یەکێکە لە
خواردنە خۆش و بەتامەکان کە بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، لێرەدا شێوازێکی
جیاوازی ئامادەکردنی دەخەینەڕوو.
پێداویستییەکان:
ماسی بەپێی ئارەزوو
پێنج کەوچک زەیتی
زەیتوون
ئاوی لیمۆ
نیو کەوچک کەرەوزی
وشک
نیو کەوچک بیبەری
رەش
نیو کەوچک زەنجەفیل
یەک کەوچک خوێ
سێ دەنک سیر
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
هەموو کەرەستەکان
لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە.
پێستی ماسییەکان
بە چەقۆ لەت بکە بۆئەوەی بەباشی ببرژێت.
ماسییەکە بکەرە
سەر سینییەكی قوڵ، ئینجا بە کاغەزی ئەلەمینیۆم دایبپۆشە.
سینییەکە بکەرە
فڕنێکی گەرمەوە و بە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی بۆماوەی ٣٠ خولەک بیبرژێنە، ئینجا
کاغەزەکە لابدە و بۆماوەی ١٥ خولەکی دیکەش بیبرژێنە و پێشکەشی بکە.
S.A