خانمە هونەرمەند دڵنیا رەزازی نوێترین گۆرانی خۆی بە
ناوی "دەبارێ" بڵاوکردەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی خانمە هونەرمەندەکە لە نووسین و ئاوازی
هونەرمەند ناسر رەزازی باوکییەتی، لەلایەن موکریان ئەبوبەکرەوە کاری بەرهەمهێنانی
بۆ کراوە و لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانەکەی خۆیەوە کاری پرۆدەکشنی بۆ
ئەنجامدراوە.
دڵنیا رەزازی کچی هەردوو هونەرمەند ناسر رەزازی و مەرزیە
فەریقییە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە وڵاتی
سوید دەژی، خاوەنی چەند گۆرانییەک و ڤیدیۆکلیپێکی تایبەت بە خۆیەتی.