بۆرەک یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و بە قیمە یان بە پەنیر یاخود بە کەرەوز
ئامادە دەکرێت، لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە دەخەینەڕوو:
پێداویستییەکان:
ھەویری ئامادەکراو
نیو کیلۆ قیمە
سێ سەلک پیازی جنراو
دەسکێک کەرەوزی جنراو
خوێ بەپێی پێویست
بیبەری رەش
دەرمانی قیمە
زەیت
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لە تاوەیەکدا رۆنەکە بقرچێنە و پیاز، قیمە، خوێ، دەرمانی قیمە و بیبەرە
رەشەکەی تێبکە و جوان تێکیان بدە تا سووردەبێتەوە، لەسەر ئاگر دایگرە و کەرەوزەکە
تێکەڵی قیمەکەی بکە.
ھەویرەکە بکە بە چەند پارچەیەکی شێوە لاکێشەیی یان چوارگۆشەییەوە، بۆ ھەر
پارچەیەک قیمە بخەرە ناویەوە و لوولی بکە یان بەشێوەی سێگۆشەی لێ بکە.
لە تاوەیەکی قوڵدا زەیت بقرچێنە و بۆرەکە ئامادەکراوەکان بخەرە ناوی هەتا
جوان سووردەبێتەوە، لەگەڵ سەوزە و دۆدا پێشکەشی بکە.
S.A