نەڤید زەردی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "من ئەڕۆم" بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە لە
نووسینی مازیار فایەقە و ئاوازی نەڤید زەردییە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن کۆستاس
کاراگیۆزیدیسەوە بۆ ئەنجامدراوە.
وەک خۆی
ئاماژەی پێکردووە "هەرچەندە باری تەندروستیم باش نییە لە ئێستادا، بەڵام
بەڵێنی خۆم دەبەمە سەر و گۆرانییەکەتان بۆ بڵاو دەکەمەوە".
نەڤید زەردی گۆرانیبێژی
کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو
ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە، خاوەنی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی
هونەرییە.