نەڤید زەردی 'من ئەڕۆم' بڵاو دەکاتەوە

PM:05:25:08/02/2024

1132 جار خوێندراوەتەوە

نەڤید زەردی سبەی هەینی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "من ئەڕۆم" بڵاو دەکاتەوە.

بەرهەمەکە لە نووسینی مازیار فایەقە و ئاوازی نەڤید زەردییە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن کۆستاس کاراگیۆزیدیسەوە بۆ ئەنجامدراوە.

نەڤید زەردی گۆرانیبێژی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری هونەری.