کازم ساهیر دووەم گۆرانی خۆی لە ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاو دەکاتەوە

PM:03:57:08/02/2024

980 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی عێراقی کازم ساهیر دووەم گۆرانی ئەلبوومە نوێیەکەی بە ناوی "کازم لەگەڵ خۆشەویستی" بڵاو دەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کازم ساهر لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام تیزەری گۆرانییە نوێیەکەی بە ناوی " يا قلب" بڵاوکردەوە و نووسیویەتی " چاوەڕوانی گۆرانیە نوێیەکەم بن".

دووەم گۆرانییە لە دوای گۆرانی "يا وفية"، کە بڕیارە لە رۆژی ڤالانتاین لە ١٤ی٢ بڵاوی بکاتەوە.

بەرهەمە نوێیەکەی لە نووسینی هونەرمەند خۆیەتی، بەڵام هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە مێلۆدییەکە ئاشکرا نەکردووە.

کازم ساھر یەکێکە لە سەرکەوتووترین گۆرانیبێژەکانی جیھانی عەرەبی، لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٧لە لە مووسڵ لەدایکبووە.
A.A