کاریگەرییەکانی زۆر بەکار‌هێنانی بۆن چییە؟

AM:09:40:07/02/2024

7260 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بۆن بەکاردەهێنن وەک رێگەیەک بۆ دەربڕینی خۆیان، بەرزکردنەوەی متمانەیان، یان راکێشانی سەرنج، وامان لێدەکات هەست بە متمانەی زیاتر بکەین، بەڵام زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی بۆن دەبێتە هۆی دەرئەنجامە نەرێنییەکان کە زۆر کەس ئاگاداری نین.

ماڵپەڕی "PERFUME PALACE" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی زۆر بەکارهێنانی بۆن کردووە، بریتین لە:

١.هەستیاری: بوونی ماددە کیمیاییەکان لەناو بۆندا دەبێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە پێستیان هەستیارە، نیشانەکانی هەستیاری بۆن بریتیە لە: سووربوونەوە، خوران، ئاوسانی و تەنانەت سەختی هەناسەدان.

٢.سەرئێشە: یەکێک لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی بۆنەکان سەرئێشە و شەقیقەیە، بۆنی بەهێز دەبێتە هۆی سەرئێشە، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە تووشی شەقیقە بوون، هەروەها ماددە کیمیاییەکانی ناو بۆنەکان دەبنە هۆی سەرگێژخواردن و سکچوون، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ناڕەحەتی.

٣.کێشەی هەناسەدان: بۆن ماددەی کیمیایی تێدایە کە زیان بە کۆئەندامی هەناسەدان دەگەیەنێت، بۆنی بەهێز دەبێتە هۆی خورانی سییەکان و دەبێتە هۆی کۆکە، هەناسەبڕکێ و هەناسە تەنگی، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تەنگەنەفەسی، هەستیاری و کێشەی تری هەناسەدانیان هەیە، لەگەڵ زیاد بەکارهێنانی بۆنەکاندا، تووشی خراپتربوونی نیشانەکانیان دەبن.

S.A