خەوتن لە ژێر ڕووناکیدا
مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاتر دەکات.
توێژینەوەیەک
لەلایەن توێژەرانی زانکۆی نۆرس وێستەرن لە شیکاگۆ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، کوژاندنەوەی
هەموو گڵۆپەکان و تاریک کردنی ژووری نووستن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و
شەکرە کەمدەکاتەوە.
توێژەران باس
لەوە دەکەن هەبوونی رووناکی لە ژووردا وا دەکات جەستە نەتوانێت وەک پێویست پشوو
بدات ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ.
توێژینەوەکە دەریخستووە
تەنانەت هەبوونی ڕووناکییەکی کەم چ لە سەرچاوەی سروشتی بێت یان دەستکرد لە کاتی خەوتندا
دەتوانێت زیان بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بگەیەنێت، هەروەها ڕەنگە بەرگری ئەنسۆلین
زیاد بکات، چونکە خانەکانی ناو ماسولکەکان هەڵمژینی گلوکۆز لە جەستەدا زیاد دەکەن.
جەختیشییان لەوە کردەوە تەنانەت رووناکییەکی کەمیش دەبێتە هۆی ئەوەی لێدانی دڵ خێراتر بێت و ماسولکەکان زیاتر گرژتر بن.
توێژەران سەرنجیان
خستەسەر ئەوەی گرنگە لە کاتی خەوتندا خۆت بە دوور بگریت یان رێژەی بەرکەوتنی
رووناکی کەم بکەیتەوە بۆ ئەوەی خەوێکی تەندروستیت هەبێت.
A.A