کاریگەرییە زیانبەخشەکانی خواردنەوە وزەبەخشەکان

PM:02:05:05/02/2024

2156 جار خوێندراوەتەوە

ئایا تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە لە کاتی ماندووبوونێکی زۆر،خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆیتەوە لەبری ئاو، ، ئەوا بزانە کاریگەرییەکانی لەسەر جەستەت چین.

دکتۆر ئیمان فێکری، ڕاوێژکاری خۆراک، ئاشکرای دەکات کە زۆرێک لە توێژینەوەکان هۆشدارییان داوە لە خواردنەوە وزەبەخشەکان، بەو پێیەی دەتوانێت هۆشیاری زیاد بکات و سەرنج و توانایی جەستەیی باشتر بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا پەستانی خوێن و لێدانی دڵ زیاد دەکات کە کاریگەری خراپی لەسەر جەستە دەبێت.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خواردنەوەکە بڕێکی زۆر کافاین و شەکری و مادەی پارێزەری تێدایە، ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی بکرێت زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گورچیلە و هۆرمۆنەکانی ناو جەستە هەیە، ئەمە جگە لەوەی کاریگەرییان لەسەر هۆرمۆنەکانی گەشەکردن لە گەنجاندا هەیە، بەتایبەتی ئەگەر بەشێوەیەکی هەڕەمکی بخورێتەوە، بەو پێیەی هۆرمۆنەکانی گەشە کارلێک دەکەن لەگەڵ خواردنەوە وزەبەخشەکان.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ڕێژە زۆرە کافایینەی لە خواردنەوە وزەبەخشەکاندا هەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی وزەی سروشتی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو، دروستبوونی کێشەکانی دڵ و پەستانی خوێن.

جگە لەوەش خواردنەوە وزەبەخشەکان بەتەواوی قەدەغەیە بۆ منداڵان و بەساڵاچووەکان هەروەها بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە لەوانەیە ئاستی پەستانی خوێن بەرزبکاتەوە.
A.A