چۆن بەفر دروست دەبێت و دەبارێت؟

PM:09:09:03/02/2024

7188 جار خوێندراوەتەوە

بەفر کاتێک دروست دەبێت کە پلەی گەرمی نزم بێت و شێ لە بەرگەهەوادا هەبێت، کریستاڵە سەهۆڵییە بچووکەکان لە دڵۆپی ئاوەوە دروست دەبن و لە هەورەکاندا بەیەکەوە دەلکێن و دەبنە دەنکە بەفر.

ماڵپەڕی " عربي پۆست " لە بابەتێکیدا باسی لە چۆنیەتی دروستبوونی بەفربارین کردووە كاتێک كۆمەڵێک كریستاڵ یەكدەگرن و دەبنە بەفرێكی قەبارە گەورە تا ئەو ئەندازەیەی كە بەس بێت بۆ دابەزین، لە شێوەی كلووە بەفردا دادەبەزێت بۆ سەر زەوی.

كلووە بەفر شێوازی جۆراوجۆری زۆرە، بەڵام بە زۆری لە شێوەی ئەستێرەدایە، لە هەمووی سەیرتر دوو كلووە بەفر نییە لە دونیادا بە تەواوی لە یەک بچن، كاتێک تیشكی خۆر دەكەوێتە سەر كلووە بەفرە بلوور بووەكە زۆر لایەنی كریستاڵەكان پێچەوانە دەكاتەوە.

لە ئەنجامی ئەو پێچەوانە كردنەوەیەدا رەنگی بەفر سپی دێتە پێش چاومان، ئەو بەفرانەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێن لەبەر ئەوەی رێژەیەكی زۆر ئاوی تێدایە، بۆیە پێكهاتەی كریستاڵی نییە و سروشتی شكانەوە تیایدا زۆر جیاوازە، بەو هۆیەوە ئەو بەفرە رەنگی نییە و روون دەردەكەوێت.

S.A