بۆ یەکەمجار سناپچات لە لیستەکەدا نییە.. کام تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکارهێنەری زیاترە؟

PM:05:53:03/02/2024

1632 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە نزیکەی پێنج ملیار کەس کە زیاتر لە ٪٦٠ ی دانیشتوانی جیهان دەکات سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی "sky news" ، ژمارەی بەشداربووانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا پێنج ملیار کەسی تێپەڕاند، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٪ ٣.٧ زیادی کردووە، بەپێی کۆمپانیای راوێژکاری دیجیتاڵی "کیبیۆس" لە دوایین راپۆرتیدا، ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاترە کە دەکاتە ٥.١٩ ملیار کەس کە ٪٦٤.٥ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە، کە سەر بە کۆمپانیای مێتایە ژمارەی بەشداربووەکانی نزیکەی ٢.١٩ ملیار کەسە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پلەی دووەمدا دێت، ژمارەی بەکارهێنەرانی ١.٦٥ ملیار کەسە.

تیک تۆکیش لە پلەی سێیەمدا دێت ژمارەی بەشداربووەکانی یەک ملیار و٥٦٠ کەسە.

S.A