زەیتون یەکێکە لە خۆراکە
تەندروستەکان و زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی دەخەینە روو.
پێداویستییەکان:
زەیتون (بە پێی
پێویست)
لیمۆ
ئاو
خوێ
سیر
بیبەری توون
زەیتی زەیتون
شێوازی
ئامادەکردنەکەی:
زەیتونەکان بە باشی بە ئاوی کوڵاو بشۆرەوە،
پاشان بیخەرە ناو پاڵاوتێکەوە، بڕێکی زۆر خوێی تێبکە.
زەیتونەکان بخەرە ناو
قاپێکەوە و ئاوی لیمۆکەی تێبکە، بڕەکەی بەندە بە بڕی ئەو زەیتونەی کە بەکاری دەهێنیت.
دواتر لیمۆی وردکراو،
بیبەری تون،زەیتی زەیتون و سیرە وردکراوەکەی تێبکە، هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، زەیتونەکە
نوقمی تێکەڵەکە بکە، نزیکەی هەفتەیەکی تەواو لەناو پاڵاوتەکەدا بەجێی بهێڵە، تا تاڵییەکەی
نامێنێت، پاشان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن.
S.A