پلاتفۆرمی
نامە ناردنی وەتسئەپ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئامرازێکە بۆ گۆڕینی وێنە بۆ ستیکەر لە
وەشانی تاقیکاری وەشانی بەرنامەکە لەسەر سیستەمی ویندۆز.
پۆرتاڵی
عەرەبی بۆ زانستە تەکنیکییەکان بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی ئەوەی لە وەشانی تاقیکاری
ئەم دواییەدا بەدیکرا، دەتوانرێت دەستت بگات بە ئامرازە نوێیەکەی دروستکردنی ستیکەر
بە چوونە بەشی ستیکەر لە چاتەکاندا و پاشان کلیککردن لەسەر هێمای پڵەس بۆ هەڵبژاردنی
ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت بیکەیتە ستیکەر.
دوای هەڵبژاردنی
وێنەکە لە کۆمپیوتەرەوە، دەستکاریکەری وێنە بە هەندێک ئامرازی سەرەتایی دەستکاریکردن
دەکرێتەوە، وەک ئامرازی هەڵبژاردنی وێنە، زیادکردنی ئیمۆجی، نووسینی دەق، ئامرازی
وێنەکێشان، کاڵکردنەوە، بڕین، سوڕانەوە و شتی تر.
پێشتر وەتسئەپ
ئەم ئامرازەی لە ئەپڵیکەیشنی ئەم دواییەی ئایفۆن و لە وەشانی وێبدا بەردەست کردووە
و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە لە سیستەمی ئەندرۆید بە وەشانی کۆمپیوتەرەوە بەردەست
بێت.
زیادکردنی
ئەم ئامرازە بۆ وەشانی کۆمپیوتەر ئاسانکاری دەکات بۆ گۆڕینی وێنەکانی پێشتر لەسەر
کۆمپیوتەر بۆ ستیکەر بەبێ ئەوەی پێویست بکات بیانگوازیتەوە بۆ مۆبایل یان بەکارهێنانی
بەرنامە یان ئامرازی دەرەکی.
دوای
دروستکردنی ستیکەر دەتوانیت ستیکەر بنێری بۆ هەر پەیوەندییەک، و ستیکەرەکە لە ئەلبوومی
ستیکەرەکەدا هەڵبگریت بۆ ئەوەی دواتر بەکاریبهێنیت.
ئامرازە
نوێیەکە بەردەستە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە وەشانی بێتا وەتسئەپیان لە سیستەمی ویندۆزدا
لە رێگەی مایکرۆسۆفت ستۆرەوە نوێکردووەتەوە، نوێکردنەوەش لە ماوەی چەند رۆژێکدا
وردە وردە بۆ بەکارهێنەرانی دیکە بەردەست دەبێت.
هەروەها
پلاتفۆرمەکە هەڵبژاردە نوێیەکانی دیکە لە بەشی رێکخستنەکان لە وەشانی ویندۆزدا تاقیدەکاتەوە
کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئامێرەکانی چوونەژوورەوە و دەرچوون بۆ دەنگ و ڤیدیۆ
لەناو بەرنامەکەدا کۆنتڕۆڵ بکەن و پێشبینیش دەکرێت هەموو تایبەتمەندییە نوێیەکان لە
نوێکارییە جێگیرەکانی دواتردا بۆ هەمووان بەردەست بن.
H.Y