ئۆژین نەوزاد بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەكاتەوە

PM:07:06:28/01/2024

4216 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئۆژین نەوزاد نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە ئایندەیەکی نزیکدا بەناوی "عەجەب " بڵاودەکاتەوە.

ئۆژین لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە، تیزەری ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "عەجەب" بڵاوکردووەتەوە و نوسیوییەتی،" بەم زووانە دڵنیام بە دڵی ئێوەی ئازیز دەبێت، چاوەڕوانبن".

ئۆژین نەوزاد یەکێکە لە هونەرمەندە میللیەکان کە ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی وتن و بەند بێژی کردووە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کلیپ و گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.

S.A