قسە و قسەڵۆک چییە؟

PM:03:55:28/01/2024

1784 جار خوێندراوەتەوە

قسە و قسەڵۆک یان قسە و باس خوویەکە کە لە هەموو کۆمەڵگاکاندا بڵاوبووەتەوە و هەیە، زۆرێک بەدەستییەوە دەناڵێنن، لە هەمان کاتدا دژی یەکتر بەکاری دەهێنن، لە زماندا قسەڵۆک ئاماژەیە بۆ وەسوەسە.

ماڵپەڕی " موضوع " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بەو هۆکارانە کردووە کە مرۆڤ پاڵدەنێت بۆ قسە و قسەڵۆک، بەپێی تیۆرێکی زانستی دەڵێت خۆشەویستی و ئارەزووبوون بۆ قسە و قسەڵۆک لە کۆنەوە سەریهەڵداوە، بەشداربووە لە گەشەسەندنی زماندا.

زانای دەروونناسی و بایۆلۆجی بەریتانی "رۆبن دانبار" پێی وایە کە قسە و قسەڵۆک بۆ مرۆڤی کۆن زۆر سوودی هەبووە، بەو پێیەی یارمەتیی دابوون هەواڵ و زانیاری و ئەزموونەکانیان بگوازنەوە و ئامرازی مانەوەیان بووە، واتە مرۆڤە سەرەتاییەکان قسە و باسی بەکارهێناوە بەڵام لە فۆڕمی دروستی خۆیدا نەک دژ بە یەکتری.

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ٦٥٪ ی ئەو گفتوگۆیانەی رۆژانە مرۆڤ بەسەری دەبات، قسەکردنە لەسەر خۆی یان کەسانی تر.

پزیشکی راوێژکاری دەروونی دکتۆر "ئوسامە النوێمی"لە بەرنامەیەکی کەناڵی سکای نیوز عەرەبی دەڵێت "قسە و باس لە ئامرازێکی گەشەسەندنەوە گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی زیانبەخش، وەک ناوزڕاندن و بەناوبانگکردنی کەسانی دیکە یان هەڵبەستنی چیرۆک کە زۆرجار لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام دەدرێت کە بۆ دژیایەتی کردنی بەکاریدەهێنێت".

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات قسە و قسەڵۆک سوودی هەیە ئەگەر بە باشی بەکاربهێندرێت، چونکە ئامرازێکە بۆ گەیاندنی زانیاری لە کاتێکدا کە ئامرازەکانی گەیاندنی قسەکردن بوونی نەبێت، یان گەیاندنی هەواڵەکانی یەکتری.

S.A