رەنگە ئەمە پرسارێکی سەیر بێت بەڵام چی دەکەیت
کاتێک لە خەو هەڵدەستیت بۆ ئەوەی رۆژەکەت بە باشی دەستپێبکات.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " successconsciousness"
دا باس لەوە دەکات ئەو کارانەی بەیانیان ئەنجامی دەدەیت، کاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژەکەت
هەیە، لە رووی دەروونی و جەستەییەوە.
لەم بابەتەدا چەند پێشنیارێک دەخەینەروو بۆ
ئەوەی بەیانیان ئەنجامی بدەیت، پێویست ناکات هەموویان بکەیت تەنها ئەوانە هەڵبژێرە
کە زۆرترین سەرنجت ڕادەکێشن، ئەوانیش بریتین لە:
١. بەخۆت بڵێ بەیانیت باش
یەکەم شت لە بەیانیاندا ئەوەیە کە بەخۆت بڵێیت،
بە شێوەیەکی دەروونی یان بە دەنگی بەرز " بەیانی خۆم باش ئەمڕۆ رۆژێکی نایاب
بەسەر دەبەم"
٢. وزە ئەرێنییەکان
دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستیت و چاوەکانت دەکەیتەوە
سەیری دەوروبەرت بکە و هەست بکە کە بە وزەیەکی ئەرێنی و دڵخۆشی دەورە دراویت.
٣. لیستێک بۆ خۆت ئامادەبکە
لیستێک لە چەند وشەیەکی ئیلهامبەخش دروست بکە
یان سەبارەت بەو شتانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی
دەکەیت، دوایی لە خەو هەڵسان راستەوخۆ بیخوێنەرەوە.
٤. بیر لەو کارانە بکەرەوە کە ئەمڕۆ دەتەوێت بیکەیت
بۆ چەند خولەکێک بیر لەوە بکەرەوە کە ئەمڕۆ ئارەزووی
چی دەکەیت، لە پلانەکانت و ئامانجەکانت، بۆی هەموو ئەمانە ببنە پاڵنەرێک بێت بۆت.
٥. هەندێک ڕاهێنانی ڕاکێشان ئەنجام بدە
کشانی ماسولکەکانت دەبێتە هۆی هێنانی ئۆکسجین و
وزەی تازە بۆ ناو جەستەت.
٦. دەموچاوت بشۆ
دەم و چاوت بشۆ، بۆ ئەوەی بە تەواوی لە خەو هەڵدەستیت.
٧. خواردنەوەی پەرداخێک ئاو
خواردنەوەی پەرداخێک ئاو بکە بە خوو، بۆ ئەوەی
ئەو شلەمەنیانەی کە پێویستت پێیەتی بۆ جەستەت دابینی بکات، ئەمەش وزەت پێدەبەخشێت
و زیاتر بەئاگا دەبیتەوە.
٨. بڕۆ بەردەم پەنجەرەکەت یان باڵکۆنەکەت
لە تەنیشت پەنجەرەکەتەوە بوەستە و بیکەرەوە، یان
بچۆ دەرەوە بۆ باڵکۆنەکەت، هەوای پاک هەڵمژە، سەیری دەوروبەرت بکە و هەروەها سەیری
ئاسمان بکە، هەست بکە کە تۆ لەگەڵ سروشت یەکیت، ئەم کردارە پڕ وزەت دەکات و وادەکات
هەست بە خۆشییەکی زۆر بکەیت.
A.A