لۆرێنس سولیڤان ناسراو بە جۆکەرەکەی فلۆریدا، کاتێک
ترایلەری یاری GTA VI بڵاوکرایەوە، رایگەیاند
کە سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای رۆکستار تۆمار دەکات، لەبەرئەوەی شێوەی رووخساری
یەکێک لە کارەکتەرەکان لەسەر شێوازی رووخساری ئەو وەرگیراوە.
بەپێی هەواڵەکەی "گەیمینگ بایبڵ" ، لە ئێستادا
سولیڤان رایگەیاندووە واز لە سکاڵاکەی دەهێنێت لە دژی رۆکستار، بەو مەرجەی رۆڵی
دەنگیی ئەو کارەکتەرەی پێ بدەن لەناو یارییەکەدا.
ترایلەری بەشی شەشەمی یاری بەناوبانگی GTA ، نزیکەی مانگ و نیوێک دەبێت بڵاوکراوەتەوە
و لەو کاتەوە توانیویەتی زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن بینەری هەبێت و بەکارهێنەران و
گەیمەران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بکەن.
شێوەی رووخساری یەکێک لە کارەکتەرەکانی ناو یارییەکەش،
لە شێوەی رووخساری ئەو جۆکەرەی فلۆریدا دەچێت و ئەمەش بووە هۆی توڕە بوونی سولیڤان
و تۆمارکردنی سکاڵایەک بە قەرەبووی ١٠ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیاکە.