وەرزی
دووەمی زنجیرەی بەناوبانگی کۆری سکوید گەیم کە بینەرانی دەمێک بوو چاوەڕێی بوون، بڕیارە
لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت.
کۆمپانیای
نێتفلێکس لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، وەرزی دووەمی زنجیرە درامای "سکوید گەیم"ـی
بە زمانی کۆری ڕاگەیاند کە لەلایەن وەبەرهێنەر هوانگ دۆنگ هیوکەوە بڵاوکرایەوە و
نووسیویەتی:
ئەگەر
چاوێک بە ساڵی رابردوودا بخشێنین، دەبینین سەرەڕای ئەوەی مانگرتنەکان پاڵیان بە
خستنەبازاڕی هەندێک بەرهەمەوە ناوە، ئێمە سوپرایزێکی ناوازەمان هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٤،
بینەران دەتوانن بینەری دراما بەناوبانگەکانی وەک "وەرزی دووەمی زە دیپلۆمات،
وەرزی دووەمی بریدجتن، وەرزی دووەمی سکوید
گەیم، وەرزی دووەمی ئیمپرێس"بن.
هەروەها
"سکوید گەیم" ئەو زنجیرەیە بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٢ مێژووی بۆ خۆی تۆمارکرد
وەک یەکەم زنجیرەی نا ئینگلیزی و یەکەم زنجیرەی کۆری لەبراوەی چەندین خەڵات، لەوانە
بۆ باشترین ئەکتەری زنجیرەی هەریەک لە ئەکتەرەکانی (لی جۆنگ جای و ئەکتەری خانم جۆنگ
هۆ یۆن).
H.Y