شێوازی ئامادەکردنی یاپراخی سڵق

AM:11:54:25/01/2024

6940 جار خوێندراوەتەوە

یاپراخی سڵق یەکێکە لە خواردنە بە تام و چێژەکان زۆر کەس ئارەزووی دەکات، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەی دەخەینەروو.

پێداویستییەکان:

دوو دەسک سڵق

سێ پەرداخ برنج

سێ پەرداخ ئاو

دەسکێک کەرەوز

سێ پیاز

سێ باینجان

سێ کولەکە

دوو تەماتە

دوو بیبەر

سێ پەتاتە

٥٠٠ گرام گۆشت

سێ کەوچک دۆشاوی تەماتە

بەهاراتی یاپراخ

پاقلە یان لۆبیا بەپێی ئارەزوو

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا گۆشتەکە لە ناو مەنجەڵێکی مامناوەند بە جوانی بیکوڵێنە.

پاقلە یان لۆبیاکە بکوڵێنە ودواتر لە بنی ئەو مەنجەڵەی بۆ یاپراخەکە دانراوە دایبنێ، دواتر لاسکی سڵقەکەی دەکەینە سەر.

پاشان گۆشتەکە کەمێک ئاو و خوێی تێدەکەیت، کەمێک سوور دەکەیتەوە.

گەڵای سڵقەکە ئامادە دەکەین و دەیشۆینەوە لەگەڵ سەرجەم پێداویستیەکانی دیکە، دواتر تەماتە و کولەکە و باینجانەکە ناوەکەی هەڵدەکۆڵین لەگەڵ پیاز و بیبەرەکە و سوری دەکەینەوە، پێکهاتەکانی ناوەکەی بەجیا سوردەکەینەوە، دواتر کەرەستەکانی تر بە جیا سوردەکرێنەوە جگە لە تەماتەکە.

برنجەکە بشۆرەوە و لە دەفرێکی گەورەدا دایبنێ خوێ وئاوی لیمۆ و بەهارات و دۆشاوی تەماتەکەی بکە بەسەردا و تێکی بدە، پاشان ناوی هەموو پێکهاتەکان کە سورکراوەتەوە لەگەڵ تەماتەکە بکە بەسەریدا و تێکەڵی بکە.

گەڵاکان لەگەڵ تێکردنی برنجەکە بپێچەرەوە، دوای چینێک لە گەڵاکە گۆشتەکەی تێبکە، چینەکەی تری کولەکە و باینجان و تەماتە و بیبەرەکەی تێبکە، چینی کۆتایی سڵق بێت.

لە کۆتاییدا ئاوەکە بکەرە ناو مەنجەڵەکەوە و قاپێکی مامناوەند بخەرە ناوی بۆئەوەی یاپراخەکان هەڵنەوەشێت، پاشان سەری مەنجەڵەکە داپۆشە، دوای نیو کاتژمێر ڕۆنی تێبکە و دووبارە سەری داپۆشەرەوە و ئاگرەکەی کز بکە، دوای کوڵاندنی لەگەڵ سەوزە و نان و دۆ پێشکەشی بکە.
A.A