پەردەپڵاو یەکێکە لەو خواردنانەی لە ژەمە سەرەکییەکاندا ئامادە دەکرێت، تامێکی
خۆشی هەیە و زۆر کەس ئارەزووی دەکات،
پێداویستییەکان:
یەک کیلۆ برنج
زەیت بەپێی پێویست
بادەم
پەتاتە
بەزالیا
گوێز
کشمیش
قیمە یان سنگی مریشکی کوڵاوی
وردکراو
بەهاراتی پەردەپڵاو
نانی پاقلاوە
خوێ بەپێی پێویست
ئاو بەپێی پێویست
شێوازی ئامادەكردنەکەی:
سەرەتا بادەمەکە لەناو ئاوی گەرم دابنێ یان بیخە سەر ئاگر بۆ ئەوەی بەرگەکەی
بە ئاسانی لێبکرێتەوە.
بادەم، بەزالیا، پەتاتە، کشمیش، گوێز و قیمەکە لەناو تاوەیەکدا سووربکەرەوە
و کەمێک بەهاراتی پەردەپڵاو بکە بەسەریدا.
پاشان برنجەکە بکەرە مەنجەڵێکەوە کە رۆنەکەی پێشتر قرچابێت، دواتر بڕێک ئاوی
گەرم و خوێی تێبکە.
دوای هەڵچنینی ئاوەکەی ئاگرەکە کز بکە و سەری داپۆشە، دوای نیو کاتژمێر لەسەر
ئاگر دایبگرە.
نانی پاقلاوەکە بهێنە، چەوری بکە و بیخەرە ناو دەفری فڕنەکەوە و ریزێک برنج
بخەرە سەری، ریزی دووەم کەرەستە سوورکراوەکان دابنێ، بۆ چەند چینێک برنج و کەرەستە
سوورکراوەکان بە ریز دابنێ.
پارچەیەکی تر نانی پاقلاوە بکە بە
سەریدا و بیخەرە فڕنەکەوە، دوای نیو کاتژمێر لەناو فڕنەکە دەریبهێنە، لەگەڵ شلەی
فاسۆلیا و سەوزەدا پێشکەشی بکە.
S.A