هەڵوێست محەمەد نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

PM:02:03:23/01/2024

9168 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی " پەشیمان ئەبێتەوە" بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام باس لە کارە نوێیەکەی دەکات و دەڵێت " لە ناخی دڵەوە ئەم هەستە هەڵقوڵاوەش بۆ بێ وەفایەک ووتراوە"

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " بەوپەڕی خۆشحالییەوە پێتان دەڵێم گۆرانییەکتان پێشکەش دەکەم بە ناوی (پەشیمان ئەبێتەوە)، خۆزگە ئەمتوانی پەشیمان نەبوومایەتەوە لەوەی ئەمە دواهەمین گۆرانیم بووایە و ئیتر گۆرانیم نەوتایە، بۆی هەر کاتێک ناوی من هات ئەم گۆرانییە لەگەڵتاندا بمێنێتەوە و بێتەوە بیرتان"

بەرهەمەکە لە تێکست و میلۆدی فەریاد مەجید ئابادە، کاری ئەرێنجمێنتی لەلایەن ئەفشیین شوکرییەوە بۆ کراوە، عەلی شەریفزادە کاری میکس و ماسترینگی کردووە، زانیار فەتاح کاری دەرهێنەری بۆ کردووە.

ئەم بەرهەمە تازەیەیی بریارە رۆژی پێنجشەمە بڵاوبکرێتەوە.

ھەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.
A.A