شێوازی ئامادەکردنی مریشکی برژاو بە بەهارات

PM:12:10:23/01/2024

1476 جار خوێندراوەتەوە

مریشکی برژاو تامێکی خۆشی هەیە و خەڵک ئارەزووی خواردنی دەکات، دەتوانرێت لەماڵەوە ئامادە بکرێت و سفرە و خوانی پێ بڕازێنرێتەوە.

پێداویستییەکان:

چوار کەوچکی بچووک خوێ

دوو کەوچکی بچووک پاپریکا( وردکراو)

یەک کەوچک تۆزی پیاز

یەک کەوچک گیای ئیتاڵی

کەوچکێکی بچووک بیبەری سپی

نیو کەوچک بیبەری مریشک

نیو کەوچک بیبەری رەش

نیو کەوچکی بچووک پاودەری سیر

دوو پارچە پیاز

یەک مریشک

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

خوێ، پاپریکا، تۆزی پیاز، بیبەری رەش، بیبەری سپی، بیبەری مریشک و تۆزی سیرەکە تێکەڵ بکە.

تێکەڵەی بەهاراتەکە بە فڵچەیەکی خۆراکی بدە لە مریشکەکە.

مریشکەکە بخەرە ناو قاپێکەوە و دایبپۆشە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر یان شەوێکی تەواو لەناو سەلاجەدا بیهێڵەرەوە.

فڕنەکە گەرم بکە بۆ 250 پلە.

مریشکەکە و پارچە پیازەکە یبخەرە ناو کیسەیەکی برژاندنەوە و بیخە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یان تا مریشکەکە دەکوڵێت.

دەتوانرێتپەتاتە و گێزەر بخرێتە ناو کیسەکەوە،مریشکەکە بە گەرمی پێشکەشی بکە.

S.A