جگەری مریشک تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، زۆر کەس
ئارەزووی دەکات و دەتواندرێت بە ئاسانی لە
ماڵەوە ئامادە بکرێت.
کەرەستەکانی:
نیو کیلۆ جگەر.
یەک بیبەر.
یەک پیازی گەورە .
یەک کەوچکی بچوک سیر.
دوو کەوچک زەیتی زەیتوون.
خوێ.
کەوچکێک بیبەری رەش.
ئامادەکردنەکەی:
زەیتەکە بخەرە ناو تاوەیەکەوە و لەسەر ئاگرێکی کز گەرمی
بکە و سیر و پیاز و بیبەرەکەی تێدا سووربکەرەوە.
دوایی ئەوەی جگەرەکەت پارچە پارچەی بچووکت کرد، ئینجا جگەرەکەی
تێبکە و بۆماوەی ١٠ خولەک سووریبکەرەوە لەگەڵیدا.
پاشان خوێ و بیبەری رەشی بکە بەسەریدا و هەمووی بەیەکەوە
تێکەڵ بکە.
کە هەموو پێکهاتەکان بە تەواوی سووربووە ئینجا بیکوژێنەرەوە
و لەگەڵ نانی گەرمدا پێشکەشی بکە.
A.A