بەپێی پێشبینی فەلەکناسەکان ئەوانەی لە دایکبووی ئەم
بورجەن لە رووی پیشەیی، دارایی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی ، لایەنی
خۆشەویستی رووبەرووی چەند گۆرانکارییەک دەبنەوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "almasryalyoum"
دا باس لە دیارترین پێشبینییەکانی لەدایکبووانی بورجی نەهەنگ دەکات بۆ ساڵی ٢٠٢٤،
بەم شێوەیە:
١. لە رووی پیشەیی و زانستی و دارایی
ئەوانەی لەدایکبووی ئەم بورجەن، بەختێکی باشیان دەبێت لە رووی
پیشەییەوە بەڵام پێویستە کاتەکانیان بە فیڕۆ نەدەن بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان و پتەوکردنی
پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانییاندا هەروەها گرنگیدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر،
لە هەموو هەوڵە داراییەکانشیاندا سەرکەوتوو دەبن.
٢. لە رووی کۆمەڵایەتییەوە
لەم ساڵدا
وزەیەکی ئەرێنی زۆرت هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە لەوەی زیاتر پەیوەندییەکانت لەگەڵ خزم
و هاوڕێکانیاندا پتەوتر بکەن، دەرفەتان دەبێت بانەی پەیوەندیەکانیان فراوانتر بکەن
و هاوڕێیەتی نوێ دروست بکەن.
٣. لە رووی خۆشەویستییەوە
سەرەرای هەستە توڕەیی و نیگەرانییەکانیان، تووشی کێشەی سۆزداری و کۆنترۆڵنەکردنی هەستەکانیان
دەبن، بارودۆخەکان دەگۆڕدرێن لە دەرفەتێکدا هەستەکانیان بۆ بەرامبەرەکانیان
دەردەبڕن، چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندیەکانیان لە هاوڕێیەتییەوە بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.
٤. لە رووی
تەندروستییەوە
هەست بە باشییەکی
زۆر دەکەن لە رووی دەروونی و جەستەییەوە، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێن زیاتر گرنگی بە
تەندروستی خۆیان بدەن و هەوڵی بەهێزکردنی بەرگری جەستەیان بدەن.
A.A