رەنگە قسەکردن لەگەڵ ئاژەڵەکاندا چیتر ئەستەم نەبێت

PM:06:03:19/01/2024

1900 جار خوێندراوەتەوە

بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو، چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەوەیان دەرخست کە ئاژەڵان لە نێوان یەکتردا قسە دەکەن و هەروەها زمانی دەنگی و جوڵەی جەستەیی تایبەت بە خۆیانیان هەیە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "ئەلمەشهەد" ، زاناکان بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە ئەم بابەتەیان بۆ پشتڕاست بووەتەوە، بۆ نموونە دۆلفینەکان بە ناوی یەکترەوە یەکتر بانگ دەکەن، هەروەها شەمشەمەکوێرەی دایک لەگەڵ بەچکەکانی قسە دەکات و فێری شتیان دەکەن.

پڕۆژەی جۆرەکانی زەوی کە بە "ESP” ناسراوە، کە بنکەکەی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیایە لە ئەمریکا و ئامانجی کۆدکردنی پەیوەندییە نامرۆڤییەکانە، ئەمەش بەبەکارهێنانی فۆڕمێک لەرێگەی زیرەکی دەستکردەوە.

گروپەکە ژمارەیەکی زۆر لە توێژەر و زانا لە خۆدەگرێت، کە کار بۆ دروستکردنی ئەلگۆریتمێکی تایبەت دەکەن توانای وەرگێڕانی قسەی ئاژەڵانی هەبێت، ئەمەش لەرێگەی کۆکردنەوەی داتاکان لە چەند سەرچاوەیەکەوە، وەک دانانی کامێرا لەسەر جەستەی ئاژەڵان یان دانانی کامێرا لە ئەشکەوت و دارستان و کەناری رووبارەکان.

پاشان داتاکانیان لە سێرڤەری کۆمپیوتەرەکاندا هەڵگرت، بۆ ئەوەی ئەلگۆریتمەکان بتوانن روونکردنەوە بۆ ئەو دەنگانە بدۆزنەوە کە بیستراون، بە بەستنەوەیان بە رەفتار یان کاردانەوەی ئاژەڵەکە، هەروەها وەرگێرانی لۆژیکی بۆ ئەو دەنگانە دابین بکەن کە ئاژەڵەکان دروستیان دەکەن.

لەبەرامبەردا، ئەلگۆریتمەکان دەنگی تەقلیدیی ئاژەڵ و مێرووەکانیان دروستکرد کە فەرمانێکی دیاریکراوی لە خۆ گرتبوو، کاتێکیش لەسەر چەند هەنگێک تاقیکرایەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوت هەنگەکان ئاماژە دەنێرن بۆ یەکتر وەک "بوەستە" یان "جوڵە بکە" یان "ئاگادار بە" .

ئەمەش دواتر، لەسەر هەنگێکی رۆبۆتیی ئاماژەکان تاقیکرانەوە، دەرکەوتووە لە رێگەی ئەو ئاماژانەوە هەنگەکە هەمان کاری هەنگە سروشتییەکانی کردووە و توانیویەتی هەمان فرمانەکان بدات.

ئەمەش لە داهاتوودا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ خوێندنەوەی رەفتاری ئاژەڵەکان و تێگەیشتن لێیان بە ئاسانی، بەتایبەت ئاژەڵە ماڵییەکان.