لە هەواڵێکی خۆشدا بۆ
هەوادارانی ئەنیمەیشن، بڕیار لەسەر بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەنیمەیشنی بەناوبانگ
"The polar express" درا، لە
دوای ٢٠ ساڵ لە بەرهەمهێنانی بەشی یەکەمی.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی
"کۆمیک بوکس" ، بەرهەمهێنەری ئەنیمەیشنەکە گاری گۆتزمان ئەگەری
بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی
ئەنیمەیشنەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا باس کردووە، بەتایبەت بەشداریکردنی
تۆم هانکس وەک کارەکتەری سەرەکی ئەنیمەیشنەکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشی یەکەمی فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی
بەدەستهێنا، کاتێک توانی ٣١٢ ملیۆن دۆلار لە سینەماکاندا کۆ بکاتەوە و ببێتە یەکێک
لە فیلمە سەرەکییەکان کە باس لە پشووی سەری ساڵ دەکات.
فیلمە ئەنیمەیشنەکە ساڵی
٢٠٠٤ بۆ یەکەمجار لە سینەماکاندا پەخشکرا، کە لە دەرهێنانی رۆبیرت زێمیکس بوو،
هەروەها ئەکتەری بەناوبانگ تۆم هانکس زیاد لە چوار کارەکتەری ناو ئەنیمەیشنەکەی
بەرجەستە کربوو، بەهۆی چیرۆک و گرافیکە سەرنجڕاکێشەکەیەوە دەنگدانەوەیەکی گەورەی
لە ناو بینەراندا دروست کرد.