توێژەران ڕایانگەیاندووە ئەو پیاوانەی دەتوانن
٤٠ شناو بکەن مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ٩٦% کەمترە بە
براورد بە ئەو کوڕانەی کە ناتوانن ١٠ جار شناو بکەن.
ڕۆبەرت ئی سالیس پزیشکی وەرزشی لە لە توێژینەوەکەدا
ئاماژە بەوە دەکات " شناو بۆ تەندروستی جەستە زۆر گرنگە، سوودێکی زۆر بە دڵ و
خوێنبەرەکان دەگەیەنێت"
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی کە تەنها زیاتر لە ١١ جار شناویان
کردووە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ٦٤% بۆ ٩٦% کەمبووەتەوە، سالیس دەڵێت "گەورەترین جیاوازی
لەنێوان ئەو کەسانەدایە کە هیچ وەرزشێک ناکەن بە بەراورد بە ئەوانەی لانیکەم هەندێک
وەرزش دەکەن"
باسیشی لەوە کرد ئەم جۆرە وەرزشە ماسولکەکان
بەهێز دەکەن و جەستەیەکی تەندروست و رێکت پێدەبەخشێت، وەرزشکردن بە بەردەوامی
یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە.
سالیس پێشنیاری ئەوە دەکات جگە لە شناو کردن، ڕۆژانە
پێویستە راکردن ئەنجامبدەیت لە سەرەتادا رۆژانە ٣٠ خولەک و دواتر کاتەکەی زیاتر بکەیت.
A.A