زانایان
لە ناوەندێکی توێژینەوە لە کیوبیکی پایتەختی کەنەدا، رێگەیەکی ئاسانیان ئاشکرا کرد
بۆ ئەوەی بزانن کەسێک لە رووی دەروونییەوە نەخۆشە یان نا و وەڵامی زۆربەی پرسیارەکان
دەشێت لە دەست و پەنجەکانەوە بدرێتەوە.
لەتوێژینەوەکەدا
دەرکەوتووە وەک لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"شدا باسکراوە، ئەو کەسانەی پەنجەی
ئەڵقەیان لە پەنجەی ئاماژەیان درێژترە، زیاتر تووشی کێشەی دەروونی دەبن.
توێژەران
ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە نەخۆشییە دەروونییەکان
رەگ و ریشەی بایۆلۆجییان هەبێت، بەو پێیەی توێژینەوەکە پشکنینی دەستی ٨٠ بەشداربووی
کردووە، کە ٤٤ کەسیان تایبەتمەندی کێشەیەکی دەروونیان هەبووە، وەک تێکچوونی کەسایەتی
و گۆشەگیری یان هەردووکیان و ٣٦یان تەندروست بوون.
لەو
چوارچێوەیەدا زاناکان راپرسییەکی وردیان لەسەر دەستی راستی بەشداربووان ئەنجامدا و
چەندین هەڵسەنگاندنی دەروونییان بۆ ئەنجامدا، لە ئەنجامەکاندا دەرکەوت ئەو کەسانەی
پەنجەی ئەڵقەیان لە پەنجەی ئاماژەیان درێژترە، سیفەتی گۆشەگیرییان هەبووە.
لێکۆڵینەوەکانی
پێشووتر دەریانخستووە کە درێژی پەنجەکان کاریگەرییان دەبێت لەسەر بڕی تێستۆستیرۆن
و ئیسترۆجین کە کۆرپەلە لە سکی دایکیدا بەری دەکەوێت، بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەبێتە
هۆی کەمبوونەوەی رێژەی 2D:4D، لەکاتێکدا کەمبوونەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی
رێژەی 2D: و 4D، کە پەیوەندی بە مەیلی تێکدەرەوە هەیە.
H.Y