شێوازی ئامادەکردنی قاورمە

AM:11:55:15/01/2024

9720 جار خوێندراوەتەوە

قاورمە یەکێکە لە خواردنە بە تام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و زۆر کەس ئارەزووی دەکات.

کەرەستەکانی:

کەرەستەکانی:

نۆک.

خوێ.

کەوچکێک کاری

زەردەچەوە.

کوپێک زەیت.

ئاو بەپێی پێویست.

ئامادەکردنەکەی :

سەرەتا نۆکەکە بۆ ماوەیی شەو و رۆژێک لەناو ئاودا بخوسێنە، دواتر ئاوەکەی بپاڵێوە و بیکەرە مەنجەڵێکەوە و کەمێک ئاو و کەوچکێک خوێی تێبکە و بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند.

دوای ئەوەی لەسەر ئاگر قوڵپێکی دا دایبگرە و دووبارە بیپاڵێوە، نۆکەکان بخەرە ناو میکسەرەوە و کەوپێک زەیت و کوپێک ئاو لەگەڵ کەوچکێکی بچووک خوێ و بەهاراتەکانی تێبکە.

پێکهاتەکە بخەرە ناو تاوەیەکەوە ئەگەر زەیت و ئاوەکەی کەم بوو ئەوا کەمێکی تری بۆ زیاد بکە، لە دوای پێنج بۆ ١٠ خولەک لەسەر ئاگر دایبگرە و لەگەڵ سەموون، کەوەر و زەڵاتە پێشکەشی بکە.

A.A