چۆن سییەکانمان پاک بکەینەوە و باشتر هەناسە بدەین؟

PM:05:08:14/01/2024

19872 جار خوێندراوەتەوە

سییەکان لە جەستەی مرۆڤدا گرنگییەکی زۆریان هەیە، بۆیە دەبێت بپارێزرێن و لە وێران بوون بیان پارێزین.

ماڵپەڕی "ويب طب" چەند ئامۆژگارییەک دەخاتە روو بۆ پاراستنی سییەکان لەوانەش :

١. هەناسەدانی قوڵ یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی سییەکان بە گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ جەستە، ئەنجامدانی ئەمەش سییەکان بەهێز دەکات و بۆری هەناسەدان پاک دەکاتەوە، هەر بۆیە گرژییەکان کەم دەبێتەوە و وزەی جەستە زیاد دەکات.

٢. بەکارهێنانی رووەکی ئۆریگانۆ، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی جۆراوجۆر کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات و دەیپارێزت لە هەوکردن.

٣. شیرەمەنییەکان، یارمەتیدەرن لە پاککردنەوەی ژەهری سییەکان، بە خواردنی هەستیاری و خورانی سییەکان ناهێڵێت.

٤. زەنجەفیل، رۆیشتنی خوێن بۆ سییەکان باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە.

٥. خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە لە باشتر کردنی تەندروستی سییەکان.

٦. دوورکەوتنەوە لە جگەرە و ماددە کحولییەکان.

٧. گرنگیدان بە وەرزشکردن.

H.Y