پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:28:11/01/2024

32432 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

لە رووی داراییەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، سەرچاوەی نوێی داهاتت دەست دەکەوێت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری خەرجییەکانت بیت، خۆت بەدوور بگرە لە ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەت ئەگەر نا ئارامی دەروونیت تێکدەدەیت، هەموو نیگەرانییەکانت لەبیر دەکەیت و سەرنجت لەسەر خۆت دەبێت.

گا 20/4 - 20/5

ئەگەر ئەمڕۆ بڕیارە گەشتێکی دوور و درێژی پەیوەست بە کارەکەتەوە ئەنجام بدەیت، لەوانەیە بەهۆی هۆکارێکەوە گەشتەکەت دوابخرێت، ئامۆژگاری دەکرێت متمانە بە کەس نەکەیت ئەگەر نا رووبەرووی چەند کێشەیەکی گەوەرە دەبیتەوە، باری داراییت باش دەبێت، دەتوانیت پاشەکەوتی زیاتر بکەیت، هاوسەرەکەت لە بارێکی زۆر ڕۆمانسیدا دەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ لە رووی داراییەوە بەختت زۆر باش دەبێت، هەموو کارە گرنگەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، چەند گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ هاوپشەکانتدا دەکەیت، چەند پێشنیارێکی باشت دەست دەکەوێت کە پەیوەندی بە کارەکەتەوە هەیە، متمانە بەخۆبوونت زۆر سەرسامیان دەکات، ئامۆژگاری دەکرێت کە زیاتر کار بکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکانت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

لە هەر هەوڵێکی پەیوەست بە کار سەرکەوتوو دەبیت و متمانە بە خۆبوونت زیاتر دەبێت، کەش و هەوای ماڵەکەت ئارام دەبێت، خۆشەویستی و پشتیوانی لە ئازیزانت بەدەست دەهێنیت، ئەگەری بەهێزی هەیە قازانجی دارایی گەورە بەدەست بهێنیت، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت لە رووی دەروونی و جەستەییەوە.

شێر 23/7 - 22/8

کێشەکانت لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر دەبێت، پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانتان بدەن لە ڕێگەی گفتوگۆوە، هەموو کارەکانت بە ئاسانی تەواو دەبێت، بەڵام ئامۆژگاری ئاگاداری رەفتارەکانت بیت چونکە هەڵوێستی هەڵەت دەتوانێت پەیوەندیت لەگەڵ هاوکارەکانت تێکبدات، لە کێشە داراییەکانت رزگارت دەبێت، ئەگەر تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەگەر گۆرانکاریت لە پلانەکانت کردووە، ئەوا ئەمڕۆ ئەنجامی گونجاو بەدەست دەهێنیت، باری داراییت باش دەبێت، هاوسەنگی لە نێوان داهات و خەرجییەکانتدا دەپارێزیت، دەرفەتت دەبێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەربەریت، لەوانەیە بە یارمەتی ئەوان چارەسەر بۆ هەندێک لە کێشەکانت بدۆزیتەوە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

دووربکەوەرەوە لە بریاردانی بەپەلە ئەگەر نا رەنگە کێشەکانت زیاتر دەبن، باری داراییت باش نابێت پێویستە تەنها بەپێی داهاتەکەت خەرجی بکەیت، بە پەرۆشەوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، هەروەها پشتگیری لە بەرپرسانی کارەکەت وەردەگریت، دۆخی تەندروستیت باش نابێت لەم کاتەدا پێویستە زیاتر گرنگی بە پشوودان بدەیت هەروەها ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەگەر پلانت هەیە کارێکی تایبەت بە خۆت دەستپێبکەیت، ئەوا ئەمڕۆ پشتگیری کەسێکی بەئەزموون بەدەست دەهێنیت، باری داراییت باش دەبێت زیاتر لە سەرچاوەیەک پارە پەیدا دەکەیت، لە ژیانی خێزانیتدا بەختەوەر دەبیت، باشترە زیاتر گرنگی بە خۆت بدەیت بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستیت بە باشی بمێنێتەوە.

كەوان 22/11 - 21/12

رۆژەکەت ئاڵۆز دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت کە خۆت لە ململانێ بەدوور بگرێت، ئەگەرنا ڕەنگە زیانێکی گەورەت پێبگات، پێویستە زیاتر گرنگی بە کارەکانت بدەیت، بە تایبەت ئەگەر کار لەسەر پڕۆژەیەکی گەورە دەکەیت، باری داراییت باش دەبێت، هەروەها دەتوانیت هەندێک بازاڕکردنی گرنگ بۆ خۆت بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت باشتر دەبێت.

گیسك 22/12 - 19/1

رەنگە سوودی دارایی گەورە بەدەست بهێنیت، کارەکانت بە خێرایی بەرەوپێش دەچن. ئەمڕۆ دەتوانیت هەندێک بڕیاری گرنگ بدەیت، بە وزە و چالاکییەکی زۆرەوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانی خێزانیتدا ڕوودەدات، هاوبەشی ژیانت دەتوانێت شتێکی تایبەتت بۆ بکات، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، لەوانەیە گوێبیستی چەند هەواڵێکی خۆشی پەیوەست بە کارەکەتەوە بیت، هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، لە دۆخیکی وادا هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت لە رووی دەروونییەوە، لە هەوڵە داراییەکانتدا سەرکەوتوو دەبیت، پێویستە وشەی هەڵە بەکارنەهێنیت بە تایبەت لەکاتی قسەکردن لەگەڵ گەورەکاندا.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

لەوانەیە وەرچەرخانێکی نوێ لە ژیانی هاوسەرگیریدا ڕووبدات، هەندێک هەواڵی خۆش لە هاوسەرەکەتەوە بەدەست دەهێنیت، باری داراییت باش دەبێت، ئەرکەکانت لە شوێنی کارەکەت زیاتر دەبێت، لە دۆخێکی وادا هەست بە ماندوێتییەکی زۆر دەکەیت، باشترە ئەگەر کاتێکی پێویست بۆ خۆت تەرخان بکەیت، ئەگەر نا ڕەنگە تەندروستیت بە شێوەیەکی بەرچاو تێکبچێت.
A.A