دکتۆر ئەلێکساندرا رازارینۆڤا، پسپۆڕی خۆراکی روسی
ئاشکرایکرد، پەنیری ئامادەکراو زیانی زیاترە لە پەنیری ئاسایی، بۆیە پێویستە بە رێژەیەکی
سنوردار بخورێت.
ئەو پسپۆڕە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی سپۆتنیک
ئاماژەی بەوەکردووە، پەنیری ئامادەکراو گونجاوە بۆ بەکارهێنان وەک پێکهاتەیەک بۆ
ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆر، بەڵام چەندین پێکهاتەی ناسروشتی تێدایە، بۆیە کەمتر
سوودی بۆ تەندروستی هەیە بە بەراورد بە پەنیری ئاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەنیری ئامادەکراو تایبەتمەندە بە پێکهاتەیەکی
نەرمتر لە پەنیری سروشتی، پەنیری ئاسایی لە شیر دروست دەکرێت، پەنیری ئامادەکراو لە
پەنیری سروشتی دروست دەکرێت، هەر بۆیە سوودی کەمترە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت "لە کاتی پرۆسەکانی
بەرهەمهێناندا، ئەم پەنیرە لە رێگەی زیادکەری جۆراوجۆرەوە پێکهاتە و تامێکی تایبەتی
پێدەدرێت کە هەندێکجار زیانبەخشن وەک ئیمۆلیفایەر، رەنگ، تام، جێگیرکەر و پارێزەر".
H.Y