برسێتی وەهمی، سۆزداری،
یان ساختە بریتییە لە ئارەزووی خواردن بەبێ ئەوەی هەستێکی ڕاستەقینەی برسێتی جەستەیی
بێت، کە لە شێوەی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن و گرژبوونی گەدەدا دەردەکەوێت، هەستکردن
بە برسێتی درۆ یان دەروونی زۆرجار کاتێک دەردەکەوێت کە تووشی فشار یان گرژی دەبێت،
هەندێک جار لە هەبوونی خەمەوە یان بێزارییەوە دەستنیشان دەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی "Healthline"
لە حاڵەتی برسێتی
ساختەدا کەسەکە ئارەزووی جۆرێکی دیاریکراوی شیرینی یان خواردن دەکات، لەوانەیە
کەسەکە هەست برسێتی بکە تەنانەت دوای خواردنی ژەمێکی خۆشیش چونکە پەیوەستە بە هەستە
دەروونییەکانەوە.
چەند هۆکارێک
هەیە کە وا دەکات هەست بە برسێتی ساختە بکەیت، لەوانە:
- بێزاری.
- فشاری دەروونی.
- کاریگەری
هۆکارە دەرەکییەکان.
- بێ خەوی.
برسێتی ساختە دەتوانرێت
بە کۆمەڵێک نیشانە جیا بکرێتەوە، لەوانە:
١. ئارەزووی
خواردنی جۆرێکی دیاریکراوی خواردن یان شیرینی، وەک پیتزا یان شوکولاتە.
٢. پێویستی
خواردن لە ساتەوەختی ئێستادا بە شێوەیەکی بەپەلە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە چونکە ئەستەمە کاتێک هەست بە برسێتی ساختە دەکەیت،
ئارەزووی چڕت بۆ خواردن کۆنتڕۆڵ بکەیت.
٣. هەستکردن بە تاوانباری لە دوای نانخواردن، بەتایبەتی ئەگەر ڕێجیمی دابەزاندنی
کێشت هەبێت.
٤. خواردنی خۆراک بە ڕێژەیەکی زۆرتر لە
ئاسایی و بەبێ ئاگایی.
		A.A