شێوازی ئامادەکردنی محەلەبی

AM:11:09:10/01/2024

14684 جار خوێندراوەتەوە

محەلەبی یەکێکە لە شیرینییە بەتامەکان، بە ساردی و بە گەرمیش دەخورێت، تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

پێداویستییەکان:

چوار پەرداخ شیر

نیو پەرداخ نیشاستە

شەكر بەپێی ئارەزوو

یەک كەوچكی گەورە کەرە

ڤانێلا

گوڵاو

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

لە مەنجەڵێکدا هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە، بیخەرە سەر ئاگر و بیکوڵێنە تا خەست دەبێتەوە.

دواتر بیخەرە قاپەوە، دەتوانیت بەئارەزووی خۆت بیڕازێنیتەوە و پێشکەشی بکە.

S.A