پێنج رێگای ئاسان بۆ چارەسەکردنی زیبکە

PM:10:28:09/01/2024

1752 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی گەنجان و بەتایبەت مێردمنداڵان بەدەست دەرکەوتنی زیبکە لەسەر رووخسار و جەستەیان دەناڵێنن، ئەمەش بووە بە هۆکاری نیگەرانییان.

بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی "العربیة"دا هاتووە، ئەمانەی خوارەوە پێنج رێگەی سروشتین بۆ چارەسەرکردنی زیبکە:

١. ئالۆڤێرا: تایبەتمەندی دژە بەکتریای سروشتی هەیە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و سووربوونەوە کە پەیوەندی بە زیپکەی پێستەوە هەیە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی: تەنها بڕێکی کەم لە جێڵی ئالۆڤێرا بدە لە شوێنی تووشبوو و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێی بهێڵە پێش ئەوە بە ئاوی گەرم بیشۆ

٢. سرکەی سێو: رێگایەکی سروشتی و کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی زیپکەی پێست، سرکەی سێو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکەی پێست.

چۆنیەتی بەکار‌‌‌هێنانی: بە سادەیی سرکەی سێو و ئاو تێکەڵ بکە و گیراوەکە بدە لە شوێنی تووشبوو.

٣. هەنگوین: رێگەیەکی سروشتی و نەرمە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکەی پێست. چۆنیەتی بەکار‌هێنانی:بڕێکی کەم لە هەنگوین بدە لە شوێنی تووشبوو و بۆ ماوەی ١٥ بۆ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە پاش ئەوەی بە ئاوی گەرم بیشۆ.

٤. سەهۆڵ: دانانی سەهۆڵ بۆ شوێنی تووشبوو یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و سووربوونەوە کە پەیوەندی بە زیپکەی پێشەوە هەیە. ڕێگایەکی خێرا و ئاسانە بۆ هێورکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی زیپکە.

چۆنیەتی بەکار‌هێنانی: تەنها چەند سەهۆڵێک لە قوماشێکی پاکدا بپێچە و بیدە لە شوێنی تووشبوو بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک بە بەردەوامی

٥. زەیتی درەختی چا: تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی هەیە کە وا دەکات چارەسەرێکی کاریگەر بێت بۆ زیپکەی پێست، زەیتی درەختی چای دەتوانرێت لە زۆربەی فرۆشگاکانی خۆراکی سروشتی یان فرۆشگاکانی ئۆنلاین بەدەستی بهێنیت، بەکارهێنانی زەیتی درەختی چا بۆ زیپکەی پێست یارمەتیدەرە بۆ وشکبوونەوەی و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی زیبکە.

چۆنێتی بەکارهێنانی: تەنها چەند دڵۆپێک زەیتی دارچای بیدە لە شوێنی تووشبوو.

لەبیرت بێت هەمیشە وریایی بەکاربهێنیت لەکاتی تاقیکردنەوەی چارەسەری نوێدا و راوێژ بە پزیشکی پێست بکە ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەبوو، بە پێی جۆری پێستت شێوازی چارەسەرکردن هەڵبژێرە.

H.Y