بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە
پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 -
19/4
ئەمڕۆ رۆژێکی
باش دەبێت بۆت، لە نیگەرانییە گەورەکان رزگارت دەبێت، لە ئەنجامدانی کارەکانت سەرکەوتن
بەدەست دەهێنیت، پێگەی داراییت بەهێزتر دەبێت، لە ژیانی خێزانیدا ئارام و بەختەوەر
دەبیت، کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەسەردەبەیت لە رووی تەندروستییەوە هەست بە
باشی دەکەیت.
گا 20/4 - 20/5
لە رووی خۆشەویستییەوە
رۆژەکەت زۆر تایبەت دەبێت، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، باری داراییت بەهێزی
دەمێنێتەوە، رەنگە قازانجی دارایی گەورە بەدەستبهینیت، ئامۆژگاری دەکرێت بە ژیرانە
مامەڵە لەگەڵ هاوپیشەکانتدا بکەیت ئەگەر نا رەنگە رووبەرووی چەند کێشەیەک ببیتەوە،
دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
دووانە 21/5 -
21/6
سۆز و پشتیوانی
ئەندامانی خێزانەکەت بەدەست دەهێنیت، ئەمرۆ بەشێک لە کارە گرنگەکانت تەواو دەکەیت،
لێکتێگەیشتنت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت خۆشەویستی نێوانتان قووڵتر دەبێتەوە،
لە ماندووبوونت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، لەوانەیە بەم زووانە پلەت لە شوێنی
کارەکەت بەرز بکرێتتەوە.
قرژاڵ 22/6 -
22/7
ئەمڕۆ ڕەنگە بۆ
کارکردن ناچار بیت مەودایەکی کورت ببڕیت، لە دۆخێکی وادا ئامۆژگاریت دەکرێت کە بە
تەواوی ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت، رۆژەکەت لە رووی داراییەوە باش نابێت، لە
ژیانی خێزانیدا ڕووبەڕووی هەندێک گرژی دەبیتەوە هەست دەکەیت هاوبەشی ژیانت پشتگوێت
دەخات.
شێر 23/7 - 22/8
ڕەنگە بودجەکەت
ناهاوسەنگ بێت بەهۆی زیادبوونی خەرجییەکانتەوە، گفتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی
باڵای کارەکەت ئەنجام دەدەیت، دۆخەکە لە ژیانی خێزانیدا ئاسایی دەبێت، پێویستە زیاتر
گرنگی بە پشوودان بدەیت بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستیت بە باشی بمێنێتەوە.
فەریك 23/8 -
22/9
رەنگە ئەمڕۆ
سەردانی هەندێک شوێنی ئایینی بکەیت، باری داراییت باش دەبێت، کاتێکی خۆش لەگەڵ
هاوبەشی ژیانت بەسەردەبەیت، هەروەها لەوانەیە دیارییەکی جوان لە هاوبەشی ژیانت وەربگریت،
ئامۆژگاری دەکریت بەپەلە هیچ بڕیاریک نەدەیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.
تەرازوو 23/9 -
22/10
بە هاوکاری کەسێکی
بەئەزموون و نزیک سەرکەوتوو دەبیت لە ئەنجامدانی کارەکانت، رۆژەکەت لە رووی
داراییەوە ئاڵۆز دەبێت، پێویستە زیاتر گرنگی بە پاشەکەوتکردن بدەیت، دوور بکەوەرەوە
لە زیادەڕەوی قسەکردن لە شوێنی کارەکەت، ئەگەرنا بەشێک لە کارە گرنگەکانت بە ناتەواوی
دەمێننەوە.
دووپشك 23/
10-21/11
ئەمڕۆ رۆژێکی
زۆر خۆش دەبێت، دەرفەتت دەبێت کەسێکی نوێ بناسیت، لە دۆخێکی وادا ڕەنگە دەرفەتێکت
بۆ بڕەخسێت کە کار لەسەر پلانێکی گەورە بکەیت، ئەگەر بەم دواییە هەر بڕیارێکت داوە
بۆ بەهێزکردنی پێگەی دارایی خۆت لەوانەیە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت، دۆخی
تەندروستیت باش دەبێت.
كەوان 22/11 -
21/12
لە رووی کارەوە ئەمڕۆ
ڕۆژێکی بەختەوەر دەبێت بۆت، ئەگەر سەرکەوتنت بەهێزە، گوێبیستی چەند هەواڵێکی خۆش
دەبیت، باری داراییت باش دەبێت، دەتوانیت زیاتر پاشەکەوت بکەیت، کەش و هەوای
ماڵەکەت ئارام دەبێت، دەتوانیت ئاهەنگێکی بچووکیش لە ماڵەوە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت
ئەنجام بدەیت.
گیسك 22/12 -
19/1
هەندێک دەستکەوتی
گەورە بەدەست دەهێنیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەیت، باری
داراییت ئاڵۆز دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت کە بە لەبەرچاوگرتنی داهاتەکەت خەرجی بکەیت،
جگە لەمەش پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە بڕیاردانی بەپەلە، پێویستە هەوڵبدەیت هەماهەنگییەکی
باش لەگەڵ هاوکارەکانتدا بپارێزیت. بەمەش دەتوانیت کارەکانت بە شێوەیەکی دروست و لە
کاتی خۆیدا تەواو بکەیت.
سەتڵ 20/1 -
18/2
ئەگەر لە
هەوڵدایت بۆ ئەوەی دابمەزرێت ئەوا ئەگەری سەرکەوتنت بەهێزە، ئامۆژگاری دەکرێت لە
مامەڵەکردن لەگەڵ هاوسەرەکەتدا ئاگاداری قسەکردن و ڕەفتارەکانت بیت ڕێز لە هەستەکانی
بگرە، باری داراییت باش دەبێت، بەم زووانە هەموو کێشەکانت کۆتایی دێت، پێویستە
دوور بکەویتەوە لە نیگەرانی و توڕەیی ناپێویست.
نەهەنگ 19/2 -
20/3
هەموو کارەکانت
لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، ئەگەر لەسەر بنەمای ئامانج کار بکەیت ئەوا دەتوانیت ئەمڕۆ
سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنیت، ئەمڕۆ سوودی دارایی باشت دەست دەکەوێت، رۆژەکەت لە
رووی خۆشەویستییەوە تایبەت دەبێت، سۆز و پشتیوانی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت.
A.A