کاریگەرییەکانی فستق

PM:02:08:05/01/2024

708 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە زیاتر لە سەدا ٥٠ی چەورییە، بەڵام فستق یەکێکە لەو توخمانەی کە پێویستە لە خۆراکدا جێگیر بکرێت، چونکە سوودی فستق لەوەدایە کە سیلینیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆر و زینک و ڤیتامینەکانی گروپی بی لەخۆدەگرێت.

لە ماڵپڕی "روسیا تودەی"دا هاتووە، پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت، "یەکێک لە ڤیتامینە گرنگەکان بریتییە لە ڤیتامین B7 (بایۆتین) کە یارمەتی هەڵمژینی پرۆتین و سوتاندنی چەوری دەدات واتە کلیلی پرۆسەی هەرسە، کاتێک کەم دەبێت، قژ و نینۆک و پێست ئازار لاواز دەبن، خەمۆکی روودەدات و رەنگە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا بەرزبێتەوە".

لە لایەکی ترەوە سیلینیۆم کە بە رێژەیەکی بەرز لە فستقدا هەیە، سیستەمی بەرگری لەش هان دەدات و کاتێک جەستە بەر کاریگەری خوێی کانزای قورس دەکەوێت، رێگری دەکات لە ژەهراویبوونی، هەروەها زەیتی فستق یارمەتی رزگاربوون لە پەڵە دەدات و پێست نەرم دەکات، جگە لەوەش لوتین لەخۆدەگرێت کە دژە ئۆکسان و بەرزکەرەوەی بینایی چاوە کە وەک فلتەرێکی رووناکی کاردەکات کە تۆڕی چاو لە تێکچوون دەپارێزێت، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم خوێنبەرەکان بەهێز دەکەن و یارمەتی رێکخستنی لێدانی دڵ دەدەن.

بۆ ئەوەی سوودی تەواو لە فستق وەربگریت، باشترە لە رۆژێکدا زیاتر لە ١٥ دەنک فستق بخورێت بۆ گەورەکان و ٧ فستق بۆ منداڵ.

H.Y