میران عەلی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

PM:12:55:05/01/2024

7208 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "دڵ سووتاوە " لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"دڵ سووتاوە" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی میران عەلی گۆرانیبێژە، نووسینی تێکست لەلایەن مازیار فایەق بووە و کاری میلۆدی و ئەرەنجمێنتی لەلایەن شێرڤین بۆ کراوە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵیNRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.

S.A