شێوازی ئامادەکردنی شۆربای زستانە

PM:12:09:05/01/2024

3152 جار خوێندراوەتەوە

شۆربا یەکێکە لە بەتامترین ژەمە خۆراکییەکانی زستان، بە گەرمی ووزەی ئەرێنی دەدات، دژی پەتایە و ھاوکارە لەرزگاربوون لەکێشی زیادە.

پێداویستییەکان:

١.کوپێک نیسکی زەرد

٢. یەک پیاز

٣.نیو کوپ برنج

کەوچکێک زیرە

کەوچکێک زەیت

کەوچکێک خوێ

یەک کوپ شۆربای مریشک

دوو کوپ ئاو

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

نیسکەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بخەرە ناو ئاوەوە، پاشان بە باشی ئاوەکەی لێبکەرەوە.

نیسک و برنجەکە لەناو مەنجەڵێک ئاودا لەسەر ئاگرێکی کەم بکوڵێنە تاکو نەرم دەبنەوە.

زیرە و خوێ بخەرە ناو مەنجەڵەکەوە و جارێک تێکی ​​بدە.

لەناو مەنجەڵێکی تردا پارچە پیازەکە لەناو رۆندا سووربکەرەوە تاکو قاوەیی دەبێت، پاشان شۆربای مریشکەکەی تێبکە.

پاشان پیازە سوورکراوەکە بخەرە ناو نیسک و برنجەکە، پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تاکو لەسەر ئاگرێکی کەم یەکدەگرن.

شۆرباکە لەناو بڵەندەری کارەبایی ورد بکە تاکو یەکدەگرێت، پاشان بە گەرمی پێشکەشی بکە.

S.A