پسپۆڕانی دەروونی باس لەوە دەکەن کە
لە دوای کۆتایهاتنی خۆشەویستیەکی یەک لایەنە هەست بە هەندێک گۆڕانکاری و
بەرەوپێشچوون دەکرێت لە کەسەکەدا بەراورد بە پێشتر، هەرچەندە هەمیشە پەیوەندیی
یەکلایەنە ئازاربەخشە.
مرۆڤ هەندیک جار دەکرێت بە یەکەم بینین بکەوێتە
خۆشەویستی کەسێکەوە یاخود لەڕێگەی هاوڕێیەتی و یەکتر ناسینێکی دوورو درێژەوە،
بەڵام هەندێک جار کەسی دووەم هەمان هەستی کەسی یەکەمی نیە هەر بۆیە لەو دۆخەدا
دەبێتە خۆشەویستییەکی یەک لایەنە، ماڵپەڕی بڕایت ساید باس لەوە دەکات، چەندین
بەرەوپێشچوون و گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەدا درک پێدەکرێت لەدوای دەربازبوون لە
خۆشەویستی یەک لایەنە، سەرەڕای ئازار و خەمی پەیوەندییەکە کە ئەمانەن:
یەکەم:گۆڕانی
بیرکردنەوەت لەبارەی ڕەتکردنەوەی خۆشەویستیتەوە.
دووەم:یارمەتیدەرت
دەبێت لەوەی تێبگەیت بەڕاستی چ جۆرە کەسایەتیەک و چ جۆرە پەیوەندییەکت دەوێت.
سێیەم: دەتوانیت باشتر تێبگەیت چی دڵخۆشت دەکات.
چوارەم: زیاتر گرنگی بەو شتانە دەدەیت کە چێژیان لێ
دەبینیت و دەتەوێت خۆت تێیاندا بەرەوپێشببەیت.
پێنجەم: فێری ئەوە دەبیت کە بەتەنیایش دڵخۆش ببیت.
شەشەم:بەهێزترت
دەکات، نەک تەنها لەبارەی خۆشەویستییەوە بەڵکو لەبارەی هەر سەختی و قورساییەکی
ژیانەوە.
حەوتەم: سەلمێنەری ئەوەیە کە دەتوانیت دووبارە خۆشەویستی
بکەیتەوە، بیر لەوە بکەرەوە تۆ کەسێکت خۆشویستووە کە ئەو خۆشی نەویستویتەوە
لەبەرامبەردا، لە خۆشەویستییەکی دوولایەنەدا دڵخۆشتردەبیت.