لە کۆندا خەڵکی لە گۆزە
و گڵینە و مەرکانەدا ئاویان هەڵدەگرت و دەیانخواردەوە، ئاوێکی پاکتر و سازگارتری
هەیە، هەروەها سوود یەکجار زۆری هەیە بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە پیسبوونی ئاو زۆر
زیاد بووە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"ئەلعەرەبییە"ـدا پزیشکێکی پسپۆڕ لە سعودیە ئاماژەی بە سوودە تەندروستییەکانی
خواردنەوەی ئاوی ناو گۆزە و مەرکانەی کردووە، ئەوانیش:
١. یارمەتی باشترکردنی
کرداری هەرس و مادە خۆراکییەکان دەدات، لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی ئاوەکە سارد دەبێت
تیایدا.
٢. ئاوی ناو مەرکانە
ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە جەستەدا رادەگرێت.
٣. بەهۆی پێکهاتەی گۆزە
و مەرکانە ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر سارد دەکات.
٤.بە هاوڕێی ژینگە ناسراوە،
بەپێجەوانەی دەبە پلاستیکییەکان.
٥. ئاستی هایدرۆجین لە جەستەدا
رادەگرێت.
٦. ئەو قوڕەی
لێی دروست دەکرێت لەگەڵ ترشێتی ئاودا کارلێک دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە
کانزاکان و وزەی کارۆموگناتیسی کە بۆ هەندێک گرفتی تەندروستیی بە سوودە.